شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: ڕیشۆڵەی هەژار ڕیشۆڵەی هەژار ڕیشۆڵەی هەژار ڕیشۆڵەی هەژار مەلی ئێسک سووک ڕیشۆڵەی هەژار تو خوا بەس بکە ئەم دار و ئەو دار بەس بگرە سەربان گوێسوانە و پاسار بەفر گرتوویە ڕووی زەوی و ناوشار ڕەشایی نییە لە دونیا دیار... نە دان نە گەنم هیچ دەس ناکەوێ تۆش برسیت ئەبێ قەزات لێم کەوێ من دیموکراتیم مەلی هەرزە کار دانت ئەدەمێ بە بار و تەغار بە پەڕ و پۆڕی هەروەک پۆڕەوە بە لەنجە و لار و یاڵە شۆڕەوە مەوەستە بە بان گوێ پاسارەوە قونەیەک بکە و وەرە خوارەوە با بۆت ڕۆ بکەم بە ئارەزوو دان لە گەنمی سووری وەکوو ئاڵتوون جوان بە دەنووک جوان جوان بیچنەرەوە خەم و پەژارەم لە بیر بەرەوە ئاوت ئەدەمێ بە پیاڵەی بلوور... لانەت بۆ ئەکەم لە هەیوان و ژوور گەر ئارەزووت بێ بچیە ناو قەفەس دڵم حازرە بووە بە قەقنەس بچۆرە ناو دڵ وەک قەفەس تەنگە بە خوێنی زامی جەرگم گوڵ ڕەنگە لە بەفر و باران لەوەیشوومەی با ناهێڵم هەرگیز ببینی سەرما گەرم ئەبیتەوە بە شەرارەی دڵ ئیسراحەت ئەکەی ڕیشۆڵەی سەر چڵ منیش لە دەس خەم زوو ئەبم ڕزگار تۆش سەرمات نابێ ڕیشۆڵەی هەژار ++++++++++++++++++++++