شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ لانۆ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/١٨ - نووسین: سەعید سەدیق لانۆ گوڵی سەمەیە زۆر حەزی لە گەمەیە گەلێ نەرم و نیانە خوشکی یاد و یارانە لانۆ جوانە وەک گوڵە ڕوح سوکە وەک پەپولە کە بەیانیان هەڵەسێ ڕۆبێ لەخۆی ئەبەستێ لانۆ پەروەردەی دایە لە جوانیا بێ هاوتایە لانۆ گوڵەکەی باوە دایمە وەتا لەو ناوە هاوڕێی یاد و یارانە گەلێ ژیکەلە و جوانە ئەو دڵی یاران و یادە گوڕوی ئەو بۆ ئایپادە جار جار بیانویان پێ ئەگرێ شەڕ بە هەموان ئەفرۆشێ بەڵام هەر خۆشیان ئەوێ بێ ئەو دڵیان ناسرەوێ مە چوین بۆ سەر بەحرەکە لە پێشمانەوە بەڕاکە ڕاکە لە پێش ئێمەوە ڕای ئەکرد لە لمەکە فەنتەڕناشی ئەکرد نەی ئەتوانی وەک ئێمە بڕوا قاچی فەنتەڕناشی پێ ئەکرا ئەو دڵی گەلێ خۆش بوو لە هیچ شتێ باکی نەبوو؟ خۆی بەشا نە ئەگۆڕیەوە ورد ورد ئەڕۆی بەڕێوە بە ئینگلیزی ئەیگوت مام بۆم بێنە خواردن و حەم ئەو ئەوەنەش ئەزانێ ئەڵێ بۆم بێنن مەکەرۆنێ یا کە شتێکی نادەنێ یادیش پێیپێ ئەکەنێ ئەویش ئەڵێ ئیدیماین ئەبێ هەموو خۆ لا یەین لانۆ گۆڵەکەی ماڵە یاریکرد لەگەڵ خاڵە چنار جار جار ئەیدوێنێ ئەویش تێیڕا ئەمێنێ خێزان ژمارەیان پێنجە کوڕێکە لەگەڵ دوو کچە کوڕەکەیان ناوی یادە خەریک یاری و ئایپادە تەمەنی پانزە ساڵە ئەو هێشتا هەر مناڵە دوو کچەکە یەکیان یاران ئەوەیتر لانۆی زۆر جوان یارانیش تەمەن یانزە ساڵە ئەویش ئێستا هەر مناڵە لانۆ گیان بچوکەکەیانە خۆشەویستی هەموانە وا ببزانم ئەو دوو ساڵە هێشتاکە ئەو زۆر مناڵە لەگەڵ سەمیرە و کاروان بۆ و مناڵانە هەن لە ژیان یادیان کوڕە گەورەیە ئەویان نۆبەرەی دایە یاران لەو بچوکترە لە لانۆ گەورە ترە بچوکەکەیان لانۆیە جار جار حەزی لەدۆیە هیوادارم خۆش بژین هەر بەردەوام بن لەژین. تێبینی // لەگەڵ چنار چوین بۆ ماڵی سەمیرە بۆ دیدەنی بۆ بۆڕمۆس کە شارێکی زۆر خۆشی ئینگلاندی بەریتانیایە کچێکی ژیکەلەیان هەیە بەناوی لانۆ ئەو کچەیان زۆر جوان و ژیر و ئاقڵ و نەرم و نیان بوو منیش زۆرم پێ جوان و ژیکەلە بوو بۆیە ئەم شیعرەم بۆ نوسی. ++++++++++++++++++++++