شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ بارین سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/١٣ - نووسین: سەعید سەدیق بارین هەر خۆی بارینە وەکو پەشمەک شیرینە جاکەتی ڕەش لە بەردا خۆی بە هیچ کەسێ نادا؟ بارین گوڵی بابە و دایە لە جوانیە بێ هاو تایە جار جار بۆم پێ ئەکەنێ سەریشم بۆ ئەلەقێنێ کە خۆی ناشیرین ئەکا حساب بۆ هیچ کەس ناکا؟ کاتێ ئەیبینم لە بەردەرگا بە دەست بای بام بۆ ئەکا کە ئەڵێم خۆت ناشیرین بکە چاوی دا ئەخا برۆی بەرز ئەکە کە ئەڵێم ماچم بۆ هەڵدە پەنجەو دەست لەدەم دەدە گەلێ ژیکەلە و جوانە ئەو دراوسێی خۆمانە هەر کە دێتە بەردەرگا یەکسەر تەماشام دەکا ماچ و سڵاوم بۆ ئەکا هیچ سڵیشم لێناکا زۆر حەز ئەکەم بیدوێنم هەرچی بوێ بۆی بێنم؟ مناڵێکی ڕوح سوکە هیچ نێتی نوکە نوکە؟ ئەمەنە بێدەنگو ئاقڵە زۆر جوانە دەڵێی نوقڵە تێبینی // بارین مناڵێکی هێمن و ئاقڵ و ژیری دراوسێمان بوو زۆر جار ئەمدواندوو بۆم پێ ئەکەنی و بای بای بۆ ئەکردم و ماچی بۆ هەڵ ئەدام منیش زۆرم پێ جوان و ڕوح سوکبوو بۆیە ئەم شیعرەم بۆ نوسی. ++++++++++++++++++++++