شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: شێر و خەت سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/١٠ - نووسین: سەعید سەدیق خەت بەشێر ئەڕوا شێریش بەخەت دەرسم نەخوێندوە نەچومە مەکتەب لە جیاتی کۆت لەبەرم کردوە جاکەت لە جیاتی جگەر خواردوومە کەباب چۆن چارە سەرەکرێ بەڵاو موسیبەت چۆن لە دەرگا بەم بکەم تەقول باب سەر کز کە و بێوەیی و سەلامەت هیزری مرۆڤ وردە وەک نۆک و لەب هەنێ لە مرۆڤەکان هەیانە واهیمەت هەنێ بەهەنێ ئەڵێن سەگ و سەگباب هەنێ زۆر باشن و ساغ و سەلامەت هەنێ نەرم و شل وەکو گەس و لەب هەنێ بەیەکەوە بەسراون مەسڵاحەت جیاوازی نێوان سلێمانی و حەلەب لە ئەدەبیشا هەیە دەروێش خەلافەت خۆ هەڵەش بەڕاست ئەخوێندرێتەوە ڕاستیش بەهەڵە جواب ئەدرێتەوە ئەوەندەم پێ سەیرە بۆ ئەبێ وا بێ چۆن ئەبێ ئەدەب گەندەڵی تیا بێ؟ بەڕاستی لە مە کەس سەر دەرناکا شتی وا نییە لەقتوی هیچ عەتارێکا؟ بەڕاست و دروستی کڵێشەکە وایە بەڵام چیلێبکەم بەختەکەم وایە ئەوەکەی من سپی یەکیتر ڕەش مافی وەرگرت بەڵام من بێبەش ئەم جیاوازیە هەر بوا هەر ئەبێ قەد دادپەروەری لای ئێمە نابێ ++++++++++++++++++++++