شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ مافت پێشێل کردم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/٨ - نووسین: سەعید سەدیق بۆ مافت پێشێل کردم؟ تۆ بۆ چی وات لێم کرد؟ مافی منت بۆ ئەو برد خۆ منیش وەک ئێوە مرۆڤم بۆ غەدر و فێڵت لێم کرد ئێوە هیچ داد پەروەر نین؟ یەکسان و ئازادیخواز نین بە فێڵ و تەڵەکە بازی لەم ژیانە هەن و ئەژین بەخۆتان ئەڵێن پێشکەوتوو لە شارستانی و لە مێژوو ئای کە بەداخەوە وا نیە بیرێ بکەنەوە لە ڕابردوو ئێوە هەر مشە خۆر بون لە سەر گەلان ژیا بون نەنگ و شەرم ناتانگرێ کە وا بەو شێوەیە بون ئێوەی دەغەڵ و ستەمکار خۆتان خستۆتە سەر بار دەستان بۆ هەموو شتێ بردوە تەنانەت بۆ ناڵ و بزمار زۆڵی وەک ئێوە نییە لە زەوی و لەم دنیایە بەخۆتان مەڵێن شەریف ڕاستی لای ئێوە بایە ئێوە وەک ڕێوی فێڵبازن زۆر بە خۆتان ئەنازن بە خۆ سەپێنی نەبێ سەد دەرسە بێئاوازن. ناوم نوسیبوو بۆ وەرگرتنی باخێک یا پارچەیەک زەوی بۆ کاتی حەوانەوە و پشوو لە نزیک ماڵی خۆمان بەڕێوەبەری باخەکان ژنێ بوو ناوی نیکۆڵا چوار ساڵ چاوەڕێی باخم کرد دوای ئەو چوار ساڵە باخێکی باش هەبوو بەدڵم بوو بەڵام باخەکەی دا بە کەسێکی خۆیان وتی ئەو دوو ڕۆژ لە پێش تۆوەیە بەڵام من بڕوام نەبوو کە ئەو لە پێش منەوەبێ بۆ وەرگرتنی باخ ئەوەم بەغەدر و زوڵم زانی بۆیە ئەم شیعرەم نوسی. ++++++++++++++++++++++