شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: شاعیر کێیە؟ کێ ئەیناسێ؟ شاعیر کێیە؟ کێ ئەیناسێ؟ شاعیر دەنگی چەوساوانە بانگەوازی ژانی گەلە بەندیە لە بەندیخانانە شاعیر پەیمان و بەڵێنە بە نووکی خامەی شەڕ دەکا شەهیدی بێ سەر و شوێنە شاعیر گەرمین و کوێستانە شینی چینی هەژاران و هاواری بەرزی شاخانە شاعیر زەردی لێو بە بارە سۆزی دەرونی هەستێکە ڕازی دڵی ئەویندارە شاعیر کەسێکی وەک منە بە بێدەنگی دێت و دەڕوا هەر وەکوو سەربازی ونە ++++++++++++++++++++++