شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: کامەیان ڕاستە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/٦ - نووسین: سەعید سەدیق کامەیان ڕاستە؟ ئاین و بیرو ڕا دروستکراون بەکۆ دەنگی ئیسلامە و مەسیحە و یەهودە سەرەکی ئەمانەش لە وەتی دروستبوون ناکۆکن پێم بڵێن ئەمەتان لەچی ئەوەتان لەچی؟ ! هەرسێکیان پەیامیان لە ئاسمانەوە بۆ هاتوە هەر یەکێ لەوانە بیر و ڕایان بە یەکتر نەبوە هەر یەکێ لە وانە ئەڵێن ئاینی ئێمە ڕاسترە تا ئێستا نازانرێ کامەیان ڕاسترو ڕاستر بوە ناکۆکی و دوو بەرەکی بەینی ئەم سێ یانە زۆرە دوو هێندەی نێوان زەوی و ئاسمانە تا دنیا دنیایە هەرگیز ئەمانە ڕێک ناکەون چون ئەوە دەردێ گرانە و دەردی نەزانە؟ هەموو کارو کردەوەی مرۆڤ کە ئەکرێ لە لەوحل مەحفوزا دیاریکرا پەی پێ ئەبرێ هەر چی بیکەیت و نەیکەیت دیاری کراوە؟ کەواتە هەرچی بڵێی و دەریبڕی ڕێی تێناچێ؟ بەداخەوە مرۆڤ کەوتۆتە ئەو سەرگەردا نیە ڕێگای لێ وون بووە و هیچ شارەزایشی نیە؟ خۆی ونکردوە نازانێ چۆن خۆی بدۆزێتەوە؟ ئەوەی باسی ئەکا لە قتوی هیچ عەتارێ نیە؟ تاکو بە بەهۆشو ئاگا دێینەوە زۆی پێ ئەچێ پەشیمانیش بینەوە ئەوە بە هیچ ئەچێ؟ ماندوێتی و شەو نخونی وەک بەفری چیایە کە ئەتوێتەوە و بەسەر قەد پاڵا دێتە خوارێ ئەکرێ ڕێگەی عیلم و زانست تاقیکەینەوە بە تێکڕا مێژوو شارستانیەت بخوێنینەوە بە وردی شیانکەینەوە و لێکۆڵینەوە بکەین بزانین ئەو ڕێگایە چۆنە و چی ئەدروینەوە؟ وەرن با هەمومان بۆ مرۆڤایەتی بژین واز لە بەرژەوەنی کەسی خۆمان بێنین با هەمومان پێکەوە یەکتر قەبوڵ کەین ئەم ژیانە نادیارو جەنجاڵە فەرامۆشکەین ++++++++++++++++++++++