شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: ویشکە ساڵی وام نەدیوە ویشکە ساڵی وام نەدیوە نازانم بۆ ڕەحمەتی خوا لە ئاسمانان خۆی لە ئێمە حەشار داوە؟ وا هەست دەکەم: ناشکووریەکی گەلێک گەورە لە نێو مرۆڤان ڕوویداوە وا هەست دەکەم: دەستێکی ڕەش لە شوێنێکی ئەم وڵاتە جەستەی ناسکی ئافرەتێک یا کیژۆڵێکی نەشمیلی ئازار داوە. ++++++++++++++++++++++