شاعیر: نامۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: پەڕەسێلکە یاخییەکان سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور پەڕەسێلکە یاخییەکان، چەن بێ دڵ و بێ سەرن لە هەوای یاخیبوون نامەیەک بۆ یارم بەرن بڵین عاشقێکی دڵ بریندار چاوەڕێی نامەی تۆیە ماچێکی من بنێنە سەر کۆڵوانەکەی، دە وەرن وەرن سواری گەڵایەکی پاییز بن و باڵ گرنەوە بفڕن بەرەو ئاسۆ، قاڵاو داڕێژن، بیدۆزنەوە لە زۆڵمی زەمانەی زەجر هێنەری زەوی نەمتوانی باڵ بگرم و لەگەڵ خۆمدا بیهێنمەوە وەرن بە پۆڵا دەستی شەقامم بۆ ببڕن ئەوەی سنووری بۆتان داڕێشت بیدڕن ئەوەی ڕەوای نەدی هەڵفڕن لە سەر لووتکەیەکی سەر بە ئاسمان بیسڕن هێرش کەنە ماڵی پیرەژنێکی چرچۆڵی دەمەو مەرگ بڵێن کچەکەت نامەی هەیە، نەکەی فڕێی دەن بە گەڵا و بەرگ گەر هەتاوێک لە نیوەشەوێکی زستاندا لە دیوەخانێک سەریهەڵدا بڕۆن بەرەو هەتاو و پێی بدەن نیشانی دڵی ڕیش ڕیش و ڕەگ ڕەک بڕۆن بەرەو لای کۆمەڵ و خێڵی با قەت نەزانێت دایکی بەخێڵی سەیرێکی نێوچاوانی بکەن و بڵێن دڵت هات وا بە جێی بێڵی؟ ++++++++++++++++++++++