شاعیر: ڕاژۆر کتێب: هۆنراوەکان سەرناو: باخی ژاکاوی ئارەزوو سەبارەت: ٢١ ڕەزبەری ٢٧٢٥ - نووسین: ڕاژۆر سات و کات و ڕۆژ و مانگیان لێم تاڵان کرد ئەوانەی وا بە هێواشی عەشق و ئەوینیان دەخنکاند با مەرگیان ئاسایی نەبێت قەت شەرمیان لە ڕوومەتی داچەکاو خودا نەدەکرد هێرشیان دەکرد بە سەری شاری پڕ لە ئازادی و ئاشتی گوڵەبەڕۆژەکان سەیری هەتیوی و سەرکزی ڕووبارەکانیان نەدەکرد ++++++++++++++++++++++