شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: چاو سەبارەت: بەریتانیا - ٢٤/٤/٢٠٢٤ - کاتژمێر ٤: ٢٤ دوا نیوەڕۆ نوسراوە - نووسین: سەعید سەدیق چاو هێندە جوانە پێناسە ناکرێ ئەوەنەش گرنگە بەدەم باسناکرێ زۆریش ناسکە هیچ بەرگە ناگرێ؟ ئاگاداری بە پەڵە و تۆز نەگرێ ****************************** چاو لای مرۆڤ زۆر خۆشەویستە گەلێ بە سودە و گەلێک پێویستە بۆت دێنێتە دی هەر چی مەبەستە؟ ئەوەی چاو ئەیکا ناکرێ بەو دەستە ****************************** چاوەکان ڕەنگ و شێوەیان زۆرە ڕەش قاوەیی هەشە وەک خۆرە شین سەوز و کاڵ ئەم سێ جۆرە تێر لێیان بڕوانە جار جار بە نۆرە ***************************** هەموو دیمەنێک دەهێننە بەردەم لەخۆشی ناخۆشی لە ئازار و خەم کە لێی بڕوانی ورد ورد و کەم کەم بەهۆی چاوانمەوە ئەزانم کە هەم ****************************** ئەوە زۆر گرنگە دوو چاوت هەیە ئەوەی بەچاو ئەیبنی لەدڵداهەیە چاو بڕیار ئەدا هزرو بیر ئەڵێن وایە بەڵام ڕوح و گیان لێی بێ ئاگایە ****************************** ئەو چاوانەی هەن بەوێنەی هەوێن سەرنج ڕاکێشن و دڵ بۆی ئەلاوێن بزەیان بۆ بکەیت ئاوا بۆ لات دێن وەک پەڕەی گوڵن وا پاکو خاوێن ****************************** لەم دنیا چی ڕووبدا و ڕوویداوە؟ جوان وێنا ئەکرێ لە ڕێگای چاوە چاو حوکم ئەکا کە سەلمێنراوە هەرچی ناحەزە ئەی خاتە لاوە؟ ****************************** بەڵام داخەکەم زۆرکەس بێ چاوە چاوێ یا هەر دوانی لەدەستداوە دڵگرانم کە خۆشی ژیانی نەماوە لەڕێی قەدەر و کردار ئەمە ڕویاوە ****************************** بەهیوام هەرگیز چاو ئازار نەدرێ پەردەی بۆ بکرێ جوان بپارێز رێ خزمەتی بکەی تاک و لێڵ نەکرێ با گەش و جوان بێ مەیەڵە بمرێ. ****************************** ++++++++++++++++++++++