شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: نەشمیلانم لە دوورەوە چاوەکانت دەخوێنمەوە نەشمیلانم لە دوورەوە چاوەکانت دەخوێنمەوە من شاهەڵۆ تۆ کۆترە باریکە من شاعیر تۆ ئیلهام هەرچەند ڕاکەی بە هەستێکی گەلێ ناسک دەتهێنمەوە شاخەو شاخانت لێ ناکەم لێت ناگەڕێم هەر لەجێوە لە نێو باخی شێعرەکانم بە سەد شێوە بە هەزار ڕەنگ، تۆوی عەشقت دەچێنمەوە هەر بە شێعر دەتدوێنمەوە ++++++++++++++++++++++