شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: سەبرگرتن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/١٧ - نووسین: سەعید سەدیق ئەوەنەم سەبر گرت تا بێسەبر بوم لەو سەبر گرتنەم گەلێ بێزار بوم لەگەڵ ئەوەدا غەرقی غەمیشبوم سەبرم بگرتایە ئاسودەش ئەبوم هەر کەسێ نەیبێ سەبر و ئارامی هەموو گیانی خۆی ئەکاتە قوربانی بە پەلەپروچکێ و هەڵبەز و دابەزی ئارامی نامێنێ لەبیرو هیزرو دڵانی پێویستە ئارامی بۆ هەموو کەسێ لە هەر شوێنێ بێ لە شار و لادێ بەسەبر و ئارامی با خۆی ڕابێنێ لەم ڕێگەیەوە ژیان بەدەسدێنێ ژیانمان بە سەبر و ئارامی بەندە بەخۆشی و شادی بەبزە و خەندە غەم و پەژارە لە سەر ڕووت لادە هەر بۆ خۆت بژی بێ ڕاوو پەردە مرۆڤ ئەمانەی نەبێ گەلێ ئارامە توڕەیی توندوو تیژی لەگەڵ وایمە غەیبەتکردن دوو کەس ئەیا بەلامە جوێندان هەڕەشە و گوڕەشە بەنامە ئەمانە هەمویان فەرامۆش بکە لەگەڵ هیچ کەسێ ئەمانە مەکە؟ ژیان کورتە هەموان ئەچنە ئەو خکە هیچ شتێ ئەوە ناهێنێ کە تۆ دڵتپاکە؟ ++++++++++++++++++++++