شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: گەر ناتوانی بێیتە لام گەر ناتوانی بێیتە لام تاوێک وەرە نێو خەوم ڕۆژم بێ تۆ تاریکە تۆ ڕووناکی کە شەوم بێ تۆ شەوگار نابڕێ ڕۆژم لێ نابێتەوە کەلەک و کەلەک دەکەم بێ خەوم، تارە جەوم تا بەیان هاتوو چۆمە لە کوچەی دێم و دەچم واوە دێم و وا دەڕۆم بۆ ساتێکیش ناسرەوم کە هاتی نازەنینم لە ژوور سەرم دانیشە بملاوێنە بە نەرمی بەڵکوو کەمێ ڕاکەوم هێزی ئەژنۆم نەماوە پەنجە بخەرە ناو پەنجەم تین و تاقەتم تۆ بی لە لاڕێیان ناکەوم بێیت و نەیەیت، هیچ کاتێ لە بەر چاوم لاناچی خۆشناوە خۆت دەیناسی پێت وا نەبێ لاکەوم ++++++++++++++++++++++