شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: یارەکەم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/٢٨ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی وەیی وەی یارەکەم وەرە لە باوەشت کەم هیچ شتێ بەهای تۆ نیە؟ هەر تۆی هەموو ژیانەکەم قۆخ و هەنارو هەرمێ یارم گڕوم لێ ئەگرێ بەهەموو دنیای نادەم ئەگەر پەڵپم لێ نەگرێ ئەی وەیی یارەکەم…… یارم باڵای لاو لاوە قژ دادێنێ لەو ناوە جار جار چاوان هەڵدێنێ هەر دەڵێیی مامزی ڕاوە ئەی وەیی وەی……….. کوڵمی یارم سێوی سورە گەرنیشی هەر وەک بلورە جوانیەکەی بێ هاوتایە سپیە وەک ئاوی کافورە ئەی وەیی وەی……………. ماڵی بابم حەبیبە ئەو بۆ من وەک تەبیبە دەردەدار و بریندارم وەرە چارەیەکم بکە ئەی وەیی وەی…………. هاتوم لە لای شارباژێڕ سێوت هەناری دەسگێڕ ڕێمبدە دەستیان لێدەم دێوانەم پێم ببکە خێر ئەی وەیی وەی یارەکەم وەرە لە باوەشت کەم هیچ شتێ بەهای تۆ نییە؟ هەر تۆی هەموو ژیانەکەم. ++++++++++++++++++++++