شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ڕۆژی جلی کوردی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/١٠ - نووسین: سەعید سەدیق ئەمڕۆ ڕۆژی جلی کوردیە داب و نەریت و کلتوریە جۆرێکە کەواو پانتۆڵ جیاوازە لە قاتی شاڵ مراخانی و شاڵ و پشتێن پیاوانەیە و لە ئيمە دێن کەوا و سوخمە و کۆڵوانە ئەمانە ژنانەیەو زۆر جوانە کچان بەجلی کوردیەوە بە گۆزەی سەر شانەوە ئەڕۆن بەلەنجە و لاری ککچانی لادێ و شاری جلی کوردی دەستورە داب و نەریت و کلتورە زۆر جۆری جوان هەیە هی ژنانە و پیاوانەیە هەمویان ڕەنگا و ڕەنگە کورد بەوانەوە قەشەنگە لە کاتی گەشت و سەیران بە جلی کوردیەوە هەموان سور و شیین و سپی و زەرد ڕەنگی جوانیتر ئەپۆشن کورد ئا ئەو جلە جوانە کوردیانە ڕەسەنە هی باوو باپیرمانە تێبینی // ئەمڕۆ ڕۆژی جلی کوردیە پیرۆز بێت لە کوردان هیوادارم هەمیشە کوردان بەو جلە کوردیە ئاڵاو واڵایانەوە بیانبینم و هەمیشە لەخۆشی و شادیدا بن ++++++++++++++++++++++