شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: بیستم لە هەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە بیستم لە هەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە سەودا لە سەرمەدایە، باکم چ لە غەوغایە فەرمووی بە مژەی مەستی، ئازانە و تەڕدەستی سادەی لە دڵی سستی، تیرێ بە تەمەننایە چەرخی چەپی گەردوونە، ڕاست و چەپی چەند دوونە بێچاکە چ بێچوونە، ڕاستیی لە چەپیی نایە پێم گوت: مەکە چاک چاکم، پێش خزمەتی زۆر چاکم... فەرمووی: بە سەری کاکم، داغت لە دڵمدایە! ... زاهید! مەکە مەنعی دڵ، بۆ تۆ نییە سوودی گوڵ خاکت بەسەر ئەی غافڵ! کەوتوویە چ سەودایە؟ ! نالی مەکە وەسفی تۆ... باریکە نەمامی تۆ... مەعلوومە کە سەروی تۆ بێمیسلە لە دونیایە... ++++++++++++++++++++++