شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ڕاپەڕین سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/٥ - نووسین: سەعید سەدیق ٣٤ ساڵ لە مەو پێش خەڵکی کوردستان ڕاپەڕی دژی ئەو ڕژێمەی بۆمان بوو بە بەڵاو دەردەسەری ڕاپەڕین ٥ی ٣ی ٩٩١ لە ڕانیە دەست پێکرا ٢١ی ٣ی ٩٩١ لە کەرکوک کۆتایی پێهێنرا کوردستان پاکرایەوە لە بەعسی فاشی ئەو ڕژێمێک بوو دڕندە و نەزان و ناشی لە دوایشدا ڕژێم بەهێزێکی بێشومارەوە پەلاماری کوردستانیدا و داگیری کردەوە کۆڕە و دەستی پێکرد و شارەکانمان چۆڵکرد خەڵکی کوردستان کۆرەویی ملیۆنی بەرپاکرد ٥ی ئازار یەکەم فیشەک لە ڕانیە تەقێنرا هێزی بەعسی نەگریس و فاشی تیا ڕاونرا ئینجا لە بازیانەوە ڕاپەڕین دەستی پێکرد وردە وردە بەرە و سلێمانی دزەی کرد حەوتی مانگ زەماوەندەکە کرا لە سلێمانی دوانزە کاتژمێر ئەمنە سورەکە کردیان بەرگری ٨ی ئازار جەمچەماڵ شارۆچکەی شێران ڕاپەڕین شاریان پاککردەوە هەروەک دلێران ٩ی مانگیش شاقڵاوە و کۆیە ڕاپەڕین پێکەوە ناو شار و دەور و بەریان گشت پاک کردەوە ١٠ی ئازاریش مەسیف تەقتەق ڕەواندوز قەرەهەنجیر ڕاپەڕین لەدوژمن شپرزەیان کرد هەر وەکو گای پیر ١١ی مانگیش هەولێر لە شۆڕش مەلایان برایەتی لەبەیانیەوە شەڕ دەستی پێکرد ڕاپەڕین بەمەردی شاری هەولێر ڕاپەڕین بەدەست و بردی بەداخەوە چەن کەسانێکی کردە قوربانی ١٢ی ئازار جەلەولا بە ئازایانە و دەست و برد تا ئێوارە ناو شار و دەور و بەریان ڕزگار کرد ١٣ی مانگ زاخۆ و دەورو بەر وەک شێر ڕاپەڕین گەرمیانیش جوڵا لەگەڵیا بۆ یەک بوون پەرژین ١٤ی ئازاریش دەهۆکی دەلال لەگەڕەکی بەرۆشکێ لەسەرەوە پەلاماری دوژمنیاندا کە هیچی پێنەکرێ؟ ٢١ی مانگیش کەرکوکی قودسی کوردستان سەخت و دژوار بوو بۆ کۆنتڕۆڵ و گیران بەهێزی جەماوەر و بەرەی کوردستانی کەرکوک ئازاد و ڕزگار کرا زۆر بە ئاسانی بەداخەوە لەدوایدا ڕژێمی دڕندە داگیری کردەوە بە هێزێکی زەبەلاحەوە هات و وەڵامی داینەوە کە شارەکان ئازاد کران خەڵکی دڵخشبوون نەیان ئەزانی کە ڕۆژێ دێ لەجێگەی نەبوون نەیان ئەزانی کوتلە کوتلە دەست پێ ئەکا ئەو خەباتە مەدەنیەی کردویانە بەبا ئەڕوا کاتێ کە بووە شەڕە پەڕۆو حزب حزبێنە ئاو بێنە و دەست بشۆ و خاولی بۆ بێنە بەمانەش نەوەستان کردیان زیادە ڕەوی هەڵیان گیرساندو کردیان شەڕی برا کوژی دوایی سوپا و دوژمنانیان بۆ سەر یەکتر برد هەر شتێ قێزەون و خراپە بە یەکتریان کرد ڕێگری کردن لە سەرۆکی پەڕلەمان بە نایاسایی خۆ بەگوندە و کاری سەربەخۆ کردن بەجیایی ٣٤ ساڵ بەردەوام لە سەر کورسی دەسەڵات وەک مەدالیا بەخۆیەوە ناوە کردویە خەڵات چەند جارێکیش کاتی تەواو بوە و ئەبوایە بڕوا؟ تا ئێستا هەر مشەخۆرە و دەسەڵات بەڕێ ئەکا وا ئەزانێ هیچ ڕاپەڕینێ نەبووە و نەکراوە؟ گشت ماندو بون و هەوڵ زەربی سفر کراوە دەسەڵات هەمووی برد و بۆ خۆی خواردی میللەتیش با خۆی چەقەنە لێدا و هەڵ پەڕی دەسەڵات چۆن ئاوا ئەبێ ئەمە کەی دەسەڵاتە؟ جەماوەر ڕاپەڕێ ڕوخانی ئاسانە وەک سەرمەقولاتە دەسەڵات لە هەر شوێنێبێ ئەبێ خزمەتکار بێ لەئاسیا ئەفریقا ئەوروپا ئەمریکا یا ئوستڕالیا بێ ئەبێ لە پێناو گەلەکەی خۆی بکاتە قوربانی ئەگەر وانەکات ئەبێ بێشک هەرەس بێنی نەک گیرفان پڕکا و کۆ بکا سامانی میللەت بفرۆ شێ بۆ خۆشی ژیانی خەڵکی کورد زبان ڕاپەڕینی بۆم ڕۆژە کرد دەسەڵات سەربار بێ و خۆشی بکا بەپرد هەموشتێ لای ئێمە پێچەوانە بۆوە ئەوەی کە کردی لێی پەشیمان بۆوە. ++++++++++++++++++++++