شاعیر: نامۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: لەحنەت لە خۆم سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور بەرزی خەمانم وەک ئاگری لە عەرز و ئاسمانەوە هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم مردن بەم دەردەوە هەڵکەوت هەڵکەوت هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم سووتان وەک مۆمی بەر لە ڕووناکی هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم ئاڵنگاری دەمارەکانم تووش بە مۆری هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم توونییەتی بەدەم ڕووبارێکەوە هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم دەرچوونی دڵبەر لە چاوی دڵدار هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم سێبەری تاڵی بە دارێکی گوێزەوە هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم سووراو و سپیاوی ئەم گۆمەشینە هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم مردنی هەتاو لە نیوەڕۆیەکدا هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم گەمارۆی پەڕەسێلکە دڵپاکەکان هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم ئەوەی پۆڵای دا بە شەقامدا هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم عاشق بوون و جێهێشتن ئەمە تۆ کردت، بەڵام لەحنەت لە خۆم ++++++++++++++++++++++