شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: هاڕەی گەردوون سەبارەت: نووسین: (بنار قادر) و (هێمن) گەردون لەگەڵما زۆرانپازێتی گەمە دەکا گەردەشی جیهان، سوڕانەوەی تەمەنم لەگەڵ دەکات تەگەرە و پێچی ئەڕابە وگاری پێ دەکات مانەوەی لەمپەری میانی هەردوو دونیام دەکات ا سۆراخی مانا و وێنەی جوانیمە بولێڵی دەکات یەخەم بەرنادات، دەێەوێ هەراسان بم کێشمەکێش و حەڕی پیاماڵینم فێردەکات بەگێرەی جەنجەڕی خۆێ بەسەر خەرمانی دڵم دەدا بۆ کوتانم بەڕێ دەکات نقیمی سەوزی ناخ و جەستەم وردو خاش دەکات دەمکاتە کڵۆشی سێبەری سەری خۆی جەژنی حەسانەوە ساز دەکات، بۆ بەرداشی سەنگی ئاسیاوی خۆێ، بەرێ ئێشم نیشان دەدات دەڵێت هات و ھاواران مەکە! گەردون چاونەزیڕیت لێ دەکات ++++++++++++++++++++++