شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: تامەزرۆی بینین سەبارەت: بەریتانیا - ١٨/٤/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق دەمێکە چاوەڕوانم بۆ بینینی دیدارت بۆ بەژن و باڵاو دوو چاوی پڕ خوومارت زۆر دەمێکە بیری تاسەی دووری تۆ دەکەم تۆ بڵێی پێت بگەم ئەو ئاواتەم ژێر گڵ نەخەم زۆر ئەترسم پێت بگەم و بێزارت بکەم لەشەرمەزارییە بەعارەق هەموو جلەکانم تەڕبکەم ئەترسم وام لێبێ نە تۆ نە خۆم نە ناسمەوە هەر چی مۆڕاڵی جوانیە بەجارێ بیانسڕمەوە؟ ئەشترسم بڕۆی جارێکی تر بۆ لام نەگەڕێیتەوە هەتا ماوم بەدواتا بگەڕێم نەت دۆزمەوە ئەقڵ بە دڵ ئەڵێ نەکەی بڕۆ لاچۆ شێتە هزر و مێشک یەک ئەگرن ئەم دوو ئاوێتە بۆ ڕێگری کردن لەم ئاڵوگۆڕیە و ناکۆکیە چاو فەرمان ئەکا بۆ هێنانەوەی ئەم سۆزیە ئینجا کوڵم و دەم و لێو ئاوا ئەتاسێن بەلارو لەنجە نەرم بۆ لای یەکتر دێن تاسەی دووری و جودایی ئەڕەوێننەوە هەرچی دڵ خۆشیە ئەیگەشێننەوە؟ ++++++++++++++++++++++