شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: بسم اللّه الرّحمن الرّحيم سەنا و سوپاسێ لەسەر سەفا بێ سەلامێ لەسەر شێوەی وەفا بێ ئەویان «تَحيّه»ی زاتی خودایە ئەمیان «هَديّه»ی ڕەسوولەڵڵایە بە جیلوەی فەیزی عالی جەنابی بگا بە ڕۆحی ئال و ئەسحابی ھەم بەو کەسانە بە ڕێگەی دینا ئەگەڕێن بە شوێن ھێزی یەقینا *** پاش سەنای خودا و سەلامی سەروەر عەرزم ئەمەیە کورت و موختەسەر بە ئەمری خودا فەرزە لەسەرمان بزانین مەعنای ئیسلام و ئیمان ئەسڵ و فەرعی دین، عەقیدە و عەمەل باش ڕاگیر بکەین تا کاتی ئەجەل تا بە باوەڕو کردەوەی پەسەند لە دونیا و دینا ببین بەھرەمەند جا چونکی کوردی چاکە بۆ کوردان شیعریش شیرینە لای زەوقی وردان نووسیم بە کوردی کتێبێکی سووک سادە و ئاسان بێ بۆ گەورە و بچووک لەسەر عینوانی «بارانی ڕەحمەت» چونکی لە دڵا ئەڕژێنێ حیکمەت ئومیدە ببێ بە مایەی ئیحسان وەکوو بارانی ئارامی نیسان تەرتیبی وایە: یەک موقەددیمە دوو بابی عومدە، ئینجا خاتیمە لە پێش مەقسوودا ئەم موقەددیمە لەبۆ چاوڕوونی گەلێ لازیمە فیعلی موکەللەف «واجبە و حەرام مەندووب و مەکرووە، مەباحە»، تەمام «واجب» کردنی مایەی سەوابە تەرکیشی مایەی قەھر و عەزابە «حەرام» ئەوەیە تەرکی سەوابە کردنی مایەی قەھر و عەزابە «مەندووب» کردنی ئیحسانە و سەواب تەرکیشی نابێ بە مایەی عەزاب «مەکرووھ» تەرکەکەی ئیحسانە و سەواب بیشی کەی نابێ بە مایەی عەزاب «مەباح» تابیعی مەیلی ئینسانە کردن و تەرکی ھەردوو یەکسانە ++++++++++++++++++++++