شاعیر: مەزڵووم کتێب: دیوانی مەزڵووم سەرناو: ئاخ لە بۆ ژنێک کەمێ نیو داشت بێ ئاخ لە بۆ ژنێک کەمێ نیو داشت بێ بەڵام بە شەرتێ بە کەڵکی داشت بێ بۆ فەقێ و حوجرە چاک و دەمدوو بێ لەگەڵ هەموویان ڕووخۆش و ئاشت بێ ڕێزیان لێ بگرێ بە میهرەبانی خزمەت کردنیان بە بێ پاداشت بێ ++++++++++++++++++++++