شاعیر: بێنەوا کتێب: ئیلهام و خەیاڵ سەرناو: هەڵبەست سەبارەت: نووسین: ناشناس لە کۆڕی بەزمی شەو مێوانە هەڵبەست وەکوو ئاواتی منداڵ جوانە هەڵبەست کە ویستت تێکەڵی سۆزو خەیاڵ بی بە هەستەوە دەمێک بڕوانە هەڵبەست درکێنــــــــــەری ڕازەکانی ئـــەوینە گێڕەوەی ساتەکانی ژوانە هەڵبەست شەمی سەر مێزی ژوانگەی عاشقانە دەسووتێ بۆ سیمای پەروانە هەڵبەست بە دەردی عەشقەوە گەر موبتەلابووی تەسکین بەخشی دڵەو هەتوانە هەڵبەست پەناگەیه بۆ حاڵی دڵشــــــــــکاوان دەربڕی دەردی دابـــــــڕانە هەڵبەست قەوارەی زێدی هەڵبەست بێ سنوورە خەیاڵە، واقیعە، ڕامــــــانە هەڵبەست ++++++++++++++++++++++