شاعیر: نامۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم بۆ کام خەمی سەر دانەوێم بە کام ژانی لە پا کەوم لەو کڵانەی لە دەوری کفنەکان دەگیریێت سەر بە شەڕی شەڕڤانان لە کام کوڵمی داگیرسێنم ئاگری گیان سووتێن ژاکاوی کامە دەردی بم زماکە ئەو چاوەی نیشتمان دەبینێت بێچارە ئەو بایەی لە سەر کوڵمت دادەگرسێ چ لە ناکاو دەنگی بێدەنگی هەڵدەبڕی نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم بۆ ئەو کرێکارەی کە خۆی دەفرۆشێت تا کوو سبەی منداڵی نەبیت باوکی بە پیاو نەزانێت! بۆ ئەو باخەوانەی کە ئاو لە گوڵی تەمەنی نادات خەیاڵە خەیاڵی لە بیر چوونت شەمی کوێر قەد هیوای نییە بۆ کوێ دەڕۆیت نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم کە ئێوارانێ خەم لە سەر ئەژنۆت ئەلەرێتەوە ژان لە چۆکت دەدات، بەرەو شەپۆلی مەرگ گەنجان درووشمەی ئازادییان پێ تاوانە، نیشتمان، چۆن ڕزگارت کەم من نیشتمان کەوا تۆی لە کەناری چەمێکەوە بێ واز هەنگاو دەنێیت من چۆن سەیرت کەم لە کام خوا دەرفەتت بۆ بگرم لە کام هێلانەوە سەیری نێو چاوانت بکەم نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم گیانت لە پەڕاوێزی دونیا دا دۆلار دۆلار دەدۆڕێت لە تاراوگەی ئازیزاندا چەندە سووک سەیرت دەکرێ لە بانگی قەشەکاندا چ ناخۆش دەنگت نایەت لە نوێژی مەلاکانا چ کڵۆڵانە ناوت نایەت نیشتمان کەوا تۆی سەر بە ژان دەمریت نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم خۆزگە بە چەک و فیشەک ڕزگار دەبوویت ئەوسا، چەن فیشەک لە چەکی دوژمنان دەتەقرا هەموو بەری من دەکەوت چەن دەستت بە سەردا دەگیریا هەمووی لە سەری من دەکەوت چەن ناسک دەمی پێست وەک مۆمی شەوە زەنگ هەڵدەگرسا لە شەوانی من دەکەوت بەیانیانێ کە زامت چڕ بە خۆ هەڵدەدڕێت لە شەپۆلی مەرگی نەوی من هەڵدەستم قوربانت بم، شیاو ترین هەڵبەستم کوردستان، کوردستان، کوردستان چەندە ناوت بەرم هەر کەمە چەن جلی خەمت لەبەر کەم هەر کەمە چەندە شەوانێک لە دەورت گەڕێم سەر بە چیای شەوە زەنگ و قاقڕی لێوانت لە لێو داکەنێم هەر کەمە بۆت بمرم هەر کەمە بۆت بژیم هەر کەمە نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم من ئێستەش شێعرم لە بەر نایەت کە باسی خەمانی تۆ کات هیچ سەهۆڵێکم بۆ ناگیرێت ڕێک لە جەواڵی تۆ بات ئەوسا ئەوەی دەیزانم دەیکەم بە هەڵبەست ناگات چاوانم بە شەوقی مەبەست بەس ئەوندەی لێ تێدەگەم گەر ڕۆژێ لەتە چاوێ سەر بە گیانی تۆی کرد گەر هەوایەک لە خەو و خاڵی تۆی کرد گەر وەک شەوان کەسێک هات و دەست بە جێ فەرمانی تۆی کرد ئەوە منم بۆت دەمرم بۆ خۆت بۆ زامەکانت نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم ++++++++++++++++++++++