شاعیر: شپرزە کتێب: گرد و کۆ سەرناو: ئەی شکڵ مەیموون و هەیئەت نەحس و خیلقەت کاف و ڕێ سەبارەت: نووسین: میدیا ئەی شکڵ مەیموون و هەیئەت نەحس و خیلقەت کاف و ڕێ کەس بە میسلی تۆ نەبوو وا نوون و گاف و بێ و تێ عالەمێ کەڕ بوو لەبەر ویڕە و وەڕەت ئەی سین و گاف هەر وەکوو گورگێکی هار دەگری لە خەڵکی قاف و پێ ئەی بە ئەنواعی خەراپی تائی گەورە و ئەلف و قاف ئەلف و حەین و میم و قاف و کاف و سین و یا و فێ بۆ ئەمەی مەیموون بڵێین جوان بوو ئەوە هاوڵەیشی گرت لایقە بگرم سەروچاوت لە قاف و واو و ڕێ شین و ڕا و فێ لە تۆ وەک شین و ڕا و میمە دوور هەر وەکوو وەحشی نەفامی نیتە ئەلف و دال و بێ زەممی خەڵکی کەم بکەی ئەی نون و ئەلف و فێ و عەین ڕاسە ئەهلێکی خەراپن خەڵکی سین و قاف و زێ ++++++++++++++++++++++