شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: نەورۆز سەبارەت: نووسین: سەعید سەدیق - بەریتانیا ئەی نەورۆز هاتی بان دوو چاوانم ‌ئەی یادکەرەوەی جەژنی کوردانم ‌یادت ئەکەم گەرچی یادم کردووی ‌لەهەر شوێنێ بێ گڕم بۆ ناردووی ‌بەهار بەتۆوە خۆشی هێناوە ‌دەشت و دەرگشتی جوان و ڕازاوە ‌بەهیوام ئەم ساڵ گڕت بەتین بێ ‌لەساڵان زیاتر یادت پیرۆز بێ ‌ژیانی یەکسانی و پڕ لەسەربەستی ‌بۆ لەمەو دوابێ بێ خۆپەرستی ‌دەبا ئازادی سەرچۆپی بگرێ ‌ڕێی چەوسانەوە و نەگبەتی بگرێ ‌ئەو ژیانەی هاتوو ڕۆیی و تێپەڕی ‌کولە مەرگی بوو بۆخۆی هەڵوەری ‌گەلێ باخچەی وڵات بێ لق وپۆپکران ‌گەلێ گوڵی جوان تیا هەڵ پڕوکان ‌گەلێ پیر و جوان مناڵی ساوا ‌لەخوێن خەمڵێنران وا بەناڕەوا ‌بۆچی کەس نەبوو لەوە بپرسێ ‌شەرمەزارییە مرۆڤ ئاوای بەسەربێ ‌کواماف و دادپەروەر لەچ شوێنێ؟ ‌کە ئەڵێ هەیە با بۆم بسەلمێنێ! ‌بەڵام داخەکەم بێ خاوەنی یە ‌ئەم جیهانەیە کەس ئاگای لێنیە ++++++++++++++++++++++