شاعیر: سەعدی عەباسی کتێب: شیعرەکان سەرناو: چاوەڕێ سەبارەت: ٣٠ی پوشپەڕی ١٤٠٠ - نووسین: سەعدی عەباسی سەردەمێکی چاوەڕێ بووم یاری جارانم نەهات گوێ لەمستی دەنگی پێ بووم ڕاحەتی گیانم نەهات من هەموو ڕۆژێ میجازی عیشقەکەم نوێ کردەوە ئەو هەموو جارێ شکاندی و پێ بە پەیمانم نەهات پێم کەگووت ئارامی گیانم تۆی شفای ئازاری دڵ ئەو بزەی هاتێ و گوزەر بوو، دەرد و دەرمانم نەهات سیس ببوو غونچەی ژیانم، سێسنم نەیدا چرۆ تێپەڕی گوڵزاری عومرم، مێرگ و خەرمانم نەهات کوون کوونە جەرگ و هەناوی من لەدووری دیدەمەست چەشنی زوڵف و بسکی خاوی حاڵ پەرێشانم نەهات من کە دائیم هەر خەیاڵی ماچی یاری خۆم ئەکرد بێ لوتف بوو یارەکەم قەت شەو لەجێژوانم نەهات وەک «وەفایی» سەعدیا تۆش هەر بناڵێنە و بڵێ (ئەلئەمان سەرتاقەدەم سووتام و جانانم نەهات) ++++++++++++++++++++++