شاعیر: خەمۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: باغەوان سەبارەت: نووسین: حاسڵ عومەری خۆشبەحاڵی ئەو کەسەی قەت باغەوانی باغ نەبوو وەرزی باغی بۆ غەنیم و دڵنز و ناساغ نەبوو باغەوانی ئاشبەتاڵ ژیانی دەدا بۆ دارەکەی ویشکە داری کردە دارێک پڕ لەبەر بوو بارەکەی هەر بەحەسڕەت بوو بگاتێ وەرزی خەرمان و چنین تا غەریبێک هاتە جێگای وەرز و بەهرەی هەڵڕنین هەر بە حەسڕەت ما و دەمێنێ عاشقان هەر ڕەنجەڕۆن هەر کە چاندبیان تۆوی ڕاستی تا ئەبەد هەر بێ چرۆن ++++++++++++++++++++++